گەشەپێدانی ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتیی ٩٠٠ ملیۆن دۆلاریی بانکی جیهانی
بانکی جیهانی پاکێجێکی دارایی بە بڕی ٩٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پەسەند کرد. ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی باشترکردنی سەلامەتیی ڕێگاوبانەکان، بەهێزکردنی ڕێڕەوە ترانزێتییەکان و ئاسانکاریی گەیاندنی عێراق بە وڵاتانی تورکیا، سووریا و ئوردن جێبەجێ دەکرێت.
بەرنامە کوردییەکانی ڕادیۆی ئەڵمانیا ڕادەگیردرێن
میدیای گشتیی ئەڵمانیا (WDR) ڕایگەیاندووە کە پەخشی بەرنامە کوردییەکانی ناسراو بە "کازمۆ"دوای نزیکەی چوار دەیە لە چالاکی، لە ساڵی ٢٠٢٧دا دادەخات؛ ئەم بڕیارەش کاردانەوەی بەربڵاوی چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و سیاستەمەدارانی کوردی لە ئەڵمانیا لێکەوتووەتەوە.
ئەنقەرە لە پێشوازی لووتکەی ناتۆدا دەبێتە ناوچەی سوور
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ٣٦ەمین خولی لووتکەی ناتۆ لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی تەممووزدا، ئەنقەرە دەکەوێتە ژێر ئەوپەڕی ڕێوشوێنی ئەمنیییەوە؛ لە قەدەغەکردنی گردبوونەوەوە تا بڵاوەپێکردنی ٤٠ هەزار هێزی ئەمنی و سەپاندنی سنووردارکردنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا.
کۆتایی دە ساڵ هەوڵی بێ ئاکامی ڕۆژئاوا بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
ئەو بەرنامەیەی کە لە سەردەمی شەڕی داعشەوە دەستی پێکرد و ئامانجەکەی دروستکردنی هێزێکی پیشەگەر یەکگرتوو و ناحزبی بوو، ئێستا بەهۆی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا و بەردەوامیی ناکۆکیی لایەن سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە لێواری شکستی تەواوەتی دایە.
بەرپرسێکی باڵای KCK: بەبێ ئازادیی ئۆجەلان، پرۆسەی ئاشتی ناچێتە پێش
سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی گشتیی KCK، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی پرسی کورد بەبێ ڕۆڵی ڕاستەوخۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلان مەحاڵە، داوای پەسەندکردنی یاسای پێویستی کرد بۆ ئازادیی فیزیکیی ناوبراو و هۆشداریشی دا کە بەردەوامبوونی خەمساردیی دەوڵەت، بێ متمانەیی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی قووڵتر دەکاتەوە.

نظر شما